بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە تویتەر نووسی: دوور لە چاوەڕوانییە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بیری خەڵکی ئێران نیسبەت بە گاز و مادەی کیمیایی و پێوەندیی لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا ئاگادار نەبێت.
کەنعانی بە ئاماژە بە تەیار کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیایی، جەختی کرد: ناوبراو کە دەوڵەتەکەی بەرپرسی تەیار کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیای و شەهادەت و ژەهراوی بوونی هەزاران هاووڵاتی ئێرانیە، چلۆن ماف دەداتە خۆی باس لە مافی مرۆڤی خەڵکی ئێران بکات.
Your Comment